مەسرور بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین کۆبونەوە

‌وێنەیەک لە کۆبونەوەکە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوە و سەبارەت بەناوەڕۆکی کۆبونەوەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دوو شەممە، ١٨ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە ، ١٨ ئایار ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەدین بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کرا".

"هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە" حکومەتی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.

ئەم سەردانەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە کاتێکدایە کە دوێنێ، ١٧ ئایار ٢٠٢٦، سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردوە بۆ هەمان مەبەست و داوای لێکردوە کە "هەڵمەتی میدیایی دژی پارتی رابگیرێت".






PM:04:05:18/05/2026