میدیای سوپای پاسداران: پژاک هێرشی کردە سەر ئێران

‌ئەرشیف


ئاژانسی هەواڵی فارس لە هەواڵێکدا بڵاویکردوەتەوە کە شەوی رابردوو پژاک بە "سێ ئۆتۆمبێل هێرشی کردە سەر کانێک لە سەقز".

دوو شەممە، ١٨ ئایار ٢٠٢٦، ئاژانسە ئێرانیەکە دەڵێت "دەوروبەری کاتژمێر ی١:٠٠ شەوی یەک شەممە، پژاک بە سێ ئۆتۆمبێلەوە هێرشی کردە سەر کانی مێرگە نەخشینە لە سەقز، لەم ئۆپەراسیۆنە، سەرەتا دەست و پێی هەردوو پاسەوانەکە  بەستەوە و مۆبایلەکانیانیان کوژاندەوەتەوە، پاشان دەستیان کرد بە ئاگرتێبەردانی کەرەستە و کەلوپەلەکانی کانەکە. هێرشبەران دوای نزیکەی ٣٠ خولەک شوێنەکەیان جێهێشتوە".

ئاژانسەکە وتوشیەتی "بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتایییەکان بیلدۆزەرێک، شۆفڵێک و ٤ کابینەی پلاستیکی دەکەن کە کەرەستە و پێداویستیی تەکنیکی و یەدەگ و موەلیدەی تێدا بووە و زیانیان بەرکەوتووە کە پێکهاتبوون هەروەها چەندین حەفارە (بێڵ میکانیکی) و ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە".

هەتا دروستکردنی ئەم هەواڵە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک لە بارەی ئەو هێرشەوە هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردوەتوە.




PM:06:29:18/05/2026