بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە دروستبوونی شەپۆلێکی ناجێگیری لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کردووە.
ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ، پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت. بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و دۆخێکی ناجێگیر لە کەشوهەوادا دروست دەبێت. پێشبینی تاوەباران، گەواڵەباران، چالاکبوونەوەی هەورەبرووسکە و لە هەندێک کاتدا لێزمەبارانی کورتخایەن لە سەنتەری پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان، دەشتایی و ناوچە شاخاوییەکاندا دەکرێت.
هاوکات لە بەشەکانی باشووری هەرێم خێرایی با زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای کەرکووک و دەشتاییەکانی باشووری هەولێر.
پلەکانی گەرما، بەراورد بە دوێنێ (١-٢) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری کەمێک بارانبارین لەگەڵ هەورەبرووسکە لەسەر لووتکەی ناوچە شاخاوییەکان لە ئارادایە.
پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی جێگیریان بەسەردا نایەت؛ لە هەندێک ناوچە کەمێک بەرز دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەی دیکەش نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣١پلەی سیلیزی