سوپاسالاری پێشمەرگە: تا ٢٥ ئەیلول هێزەکانی پێشمەرگە دەچنە ژێر یەک چەتر

‌عیسا عوزێر- سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە


سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، عیسا عوزێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێسمەرگە کرد و دەڵێت " لە وەزارەتی پێش"مەرگەوە هەوڵێکی جدی هەیە تاوەکو ٢٥ی ئەیلوول تەواوی هێزەکان بخرێنە ژێر چەتری حکومەتەوە".

سێ شەممە، ١٩ ئایار ٢٠٢٦، عیسا عوزێر رایگەیاند "هۆکاری خاوی پرۆسەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وردەکاریی زۆری تێدایە و پێویستی بە کاتێکی گونجاو هەیە.هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانە و دووبارە ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی وەزارەتدا کارێکی کاتکێشە و پێویستی بە ڕێکاری ورد هەیە".

بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا ٨ فیرقە پێکهێنراوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی لیستی ناوی فیرقەی ١٠ دەکرێت. فەرماندەی دەڤەری ١ هاتووەتە ناو وەزارەتی پێشمەرگەوە و فەرماندەی دەڤەری ٢یش لە ناو ڕێکارەکاندایە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر وەزارەت.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی یەکخستنی هێزەکانە تا لە هێزی حزبیەوە بکرێتە هێزی حکومی لە چوارچێوەی داواکارییە بەردەوامەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان.




PM:02:18:19/05/2026