بەڕێوبەری بەنداوی دووکان، کۆچەر جەمال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "بەنداوی دووکان ١.١٥ سانتیمەتری ماوە بۆ ئەوەی بەتەواوی سەرڕێژ ببێت".
سێ شەممە، ١٩ ئایار ٢٠٢٦، کۆچەر جەمال رایگەیاند " ئاو لە سەرچاوەکانی ئێران و سەرچاوەکانی دیکە لە ئیدارەی ڕاپەرین دەڕژێنە ناو بەنداوەکە و ڕۆژانە حەوت سانتیمەتر، ئاستی ئاو لە بەنداوەکە زیاد دەکات، ، ئاستی ئاوی ئەمساڵ بەراورد بە ٢٠ ساڵی ڕابردوو زۆر بەرزە، بێجگە لە ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠١٩، ئاستی ئاوی ئێستا هەموو ساڵەکانی دیکەی تێپەڕاندووە".
بەڕێوبەری بەنداوەکە وتوشیەتی "ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاستی ئاوەکە ڕیکۆردی ئەو دوو ساڵەش دەشکێنێت و زیاتر بەرز ببێتەوە".
بەهۆی رێژەی بارانبارین لەم ساڵدا لە کۆی ٢٥ بەنداوی گەورە و بچووک لە هەرێمی کوردستان تەنها بەنداوی دووکان و گۆمەسپان ماون سەرڕێژببن.