بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری کە لەبەرگیراوەیەکی دەست سپی میدیا کەوتوە، لە کاتێکدا دادوەر لە ٦٥ ساڵیدا خانەنشین دەبێت، بەڵام بە واژۆی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ماوەی کارکردنی دادوەرێک تا کۆتایی ئەم ساڵ درێژکراوەتەوە و خانەنشین نەکراوە.
سێ شەممە، ١٩ ئایار ٢٠٢٦، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو دادوەرە سەرچاوەیەک بە سپی میدیای راگەیاند "ساڵی رابردووش بەهەمان شێوە ئەو دادوەرە خانەنشین نەکراوە و درێژکردنەوەی خزمەتی بۆ ئەنجامدراوە".
لەو نوسراوەی دەست سپی میدیا کەوتوە تیایدا هاتووە "بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەری بەڕێز (عەبدالجبار عزیز حسن) سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی (٢/٥/٢٠٢٦ تاکو ٣١/١٢/٢٠٢٦)".
سەبارەت بە هۆکاری درێژکردنەوەی خزمەتی ئەو دادوەرە لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە.
وێنەیەک لە نوسراوەکە: