دوای لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانیی
بی بی سی کە تێیدا ناسنامەی نهێنی قاچاخچییەکی ناسراوی کورد بە ناوی "کاردۆ
جاف" (کاردۆ ڕانیە) ئاشکرا کرا، ناوبراو لەلایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
دەستگیرکرا.
تۆڕی هەواڵی(BBC) ئەمشەو لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە،
دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و مەیدانیی تۆڕەكە، کاردۆ جاف کە بە "کاردۆ ڕانیە"
ناسراوە، لەلایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکرا.
ئەو گەنجە 28 ساڵەیە تۆمەتبارە
بەوەی یەکێکە لە سەرکردە سەرەکییەکانی تۆڕێکی گەورەی "قاچاخچێتی مرۆڤ" کە
لە ساڵانی ڕابردودا هەزاران کۆچبەری بە نایاسایی ڕەوانەی بریتانیا کردوە.
کاردۆ جاف بۆ ماوەی چەندین
ساڵ توانیبوی ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی بە نهێنی بهێڵێتەوە و چەندین ناوی خوازراوی
بەکاردەهێنا. ئەم تەکتیکە وایکردبوو کە دەزگا نێودەوڵەتییەکانی جێبەجێکردنی یاسا نەتوانن
بە ئاسانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکەن، تاكو ئەو کاتەی تیمی بی بی سی لە ڕێگەی
پۆدکاستی "To
Catch A King" ناسنامەکەیان
ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی تۆڕە بریتانییەكە،
لێکۆڵینەوەکە دەریخستوە کە شارۆچکەی ڕانیە لە هەرێمی کوردستان بوەتە چەقێکی سەرەکی
بۆ بەڕێوەبردنی کۆچی نایاسایی.