سەرۆکایەتی کارەسات و
فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە
بە پێوەری رێختەر شارەدێی "بەتاڵگازی" سەر بە پارێزگای مەڵەتی هەژاندووە،
بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی رانەگەیەندراوە.
بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکەی
ئافاد، بوومەلەرزەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦، لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ
لە شارەدێی ناحیەی بەتاڵگازی لە مەڵەتی روویداوە. بەهۆی بەهێزیی گوڕەکەیەوە، دانیشتوانی
پارێزگاکانی سەمسور، خارپێت، دێرسیم و ئورفا هەستیان پێکردوە.
ئافاد لە رێگەی هەژمارە
فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هاوڵاتیانی دڵنیاکردووەتەوە و رایگەیاندووە،
"له ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تۆمار نەکراوە. تیمەکانمان
بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ پشکنیینی وردتری ناوچەکە."