بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ لە راگەیەنراوێکدا چەندین
ژمارە تەلەفۆن بڵاودەکاتەوە تا هاوڵاتیان لەو رێگەوە وێنە و ڤیدیۆی
سەرپێچیکارانیان بۆ بنێرن.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک رێکاری
نوێ و توندی بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە سەرپێچی و زێدەڕۆییەک
بۆ سەر سروشتی کوردستان راگەیاند، کە لە ٩ خاڵی سەرەکیدا کۆکراونەتەوە.
لەراگەیەنراوەکەی هاتوچۆدا هاتووە:
هاووڵاتیی ئازیز... لە کاتی بینینی سەرپێچیی شۆفێر
و سەرنشین لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە ئۆتۆمبێلەوە، وێنە و ڤیدیۆی تۆماری سەرپێچییەکە
بۆ ئەو ژمارەیە بنێرن:
ژمارەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ:
هەولێر
07506009545
سلێمانی
07716727777
دهۆک
07506003322
هەڵەبجە
07771631988
ڕاپەڕین
07702424858
زاخۆ
07502222040
گەرمیان
07725187980
سۆران
07502774646