کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بە پێی پێشینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری بارانبارین لە هەندێ ناوچە هەیە.

کەشناسی رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ چار هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (١-٢) پلە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.

هەولێر: ٢٥ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٢١ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٢٥ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٢٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٢٩ پلەی سیلیزی

سبەینێ پێنج شەممە ٢١ی ئایار ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی ئەگەری دوبارە چاڵاک بوونەوەی هەورە تریشقەو گەواڵە بارانی بەهاری لەسەر ناوچە شاخاویە جیا جیاکان و هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (١- ٢) پلە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: ٢٦ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٢٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٤ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٢٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣١ پلەی سیلیزی




AM:11:21:20/05/2026