وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕایگەیاند'' پلەی (٨٧٥٨) کارمەند و پلەداری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خشتەکانی نەورۆزی ٢٠٢٦ بەرزکراوەتەوە.''
شۆڕش ئیسماعیل، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی پێشمەرگە و کارمەندانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی و ئەرککێشانی بەردەوامیانە لە پاراستنی خاک، نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان.
هیوایشی خواست ئەم هەنگاوە ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی زیاتری تواناکانیان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستاندا.
بەپێی یاسای وەزارەتی پێشمەرگە، پێویست بوو ئەم پلەبەرزکردنەوەیە لە کاتی خۆیدا و لە سەرەتای ساڵدا ڕابگەیەنرێت، بەڵام بەهۆی ڕێکارە کارگێڕییەکان و وردبینیی داراییەوە بۆ خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٦ دواکەوت کە دواجار ئەمڕۆ فەرمانی فەرمی بۆ دەرکرا.