لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە شاری دهۆک، پێنج کرێکار لە کاتی کارکردن لەسەر (ئیسکەلە) لەسەر بانی باڵەخانەیەکی بەرزی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە؛ بەو هۆیەشەوە چوار لەو کرێکارانە گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان بە سەختی بریندار بوو.
لەلایەکی دیکەوە، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک پەیامێکی فەرمیی هاوخەمی سەبارەت بەم ڕووداوە خەمناکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند'' پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین جێگەی کۆچکردووان بەهەشتی بەرین بێت."
پارێزگاری دهۆک لە پەیامەکەیدا ئاوڕی لە دۆخی کرێکارە بریندارەکەش دایەوە و وتی'' هیوای تەندروستی و شیفایەکی خێرا بۆ هاوکارەکەیان 'فەرهاد خالید ئیسماعیل' دەخوازین کە لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە."
تەرمی چوار کرێکارەکە کە پێکهاتوون لە (سیزار شڤان ٢٦ ساڵ، زیاد ئیبراهیم ٢٥ ساڵ، ڕەیان سەفەر ٢٥ ساڵ، و ئومێد حەسەن ١٧ ساڵ) ڕەوانەی دادپزیشکیی دهۆک کراون و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی بەردەوامە.