بەرگری شارستانی: لە کاتی مەلەکردندا گەنجێکی ١٦ ساڵ خنکا


وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، شاخەوان سەعید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، لە کانی قرژاڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا".

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، چوار شەممە، ٢٠ ئایار ٢٠٢٦ رایگەیاند "کاتژمێر ٥:٢٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە رووداوێکی خنکان لە گۆمێکی کانی قرژاڵە ئاگادار کراینەوە، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە، ، دەستبەجێ تیمی ژێرئاوی خەبات گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێردا تەرمەکە بدۆزنەوە و لە ئاوەکە دەریبهێنن".

منداڵەکە ناوی رەیان حیکمەت ئیدریسە  و دانیشتووی کانی قرژاڵەیە.

بە پێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان "خنکان ئەم ساڵ زیادی کردووە، هەرچەندە هێشتا وەرزی هاوین نەهاتووە بەڵام 21 کەس خنکاون". 
 




AM:12:13:21/05/2026