حکومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی دوو مانگی ساڵی پاری فه‌رمانبه‌رانی کوردستان قه‌رزاره، وته‌بێژی حکومه‌تیش ده‌ڵێت" که‌ی له داهاته ناوخۆییه‌کان پاره‌مان هه‌بوو ئه‌و دوو مووچه‌یه ده‌ده‌ین".
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌فین دزه‌یی له‌دوا لێدوانی‌دا له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم که بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندووه، وتی " دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 و 12ـی پار، په‌یوه‌ندیی به به‌غداوه نییه و هه‌ر كات حكومه‌ت له ده‌ستی هات و، هه‌یبوو، له داهاتی ناوخۆ و فرۆشی نه‌وت، مووچه‌كه دابه‌ش ده‌كات".
هاوکات ئه‌وه‌شی وت که "تا ئێستا به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه".
مووچه‌خۆرانی کوردستان تا ئێستا مووچه‌ی مانگه‌کانی 11و12-2014 یان وه‌رنه‌گرتووه، وا خه‌ریکه مووچه‌ی 2015 دێته‌سه‌ر.