موجتەبا خامنەیی دژایەتی داواکارییەکەی ترەمپ دەکات

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، سەبارەت داوایەکی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ بردنە دەرەوەی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە، رایگەیاند ئەو یۆرانیۆمە بە هیچ شێوەیەک نابرێتە دەرەوەی ئێران.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، فەرمانێکی فەرمی دەرکردووە کە تێیدا جەخت دەکاتەوە دەبێت تەواوی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی کە لە ئاستی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیکبووەتەوە، لە ناوخۆی وڵاتەکەدا بهێڵرێتەوە و بە هیچ شێوەیەک نەبرێتە دەرەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڵوێستێکی تونـ.ـدی لەمبارەیەوە پێشان دابوو. ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە بە هەر نرخێک بێت دەبێت ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوە لە ئێران ببرێتە و لە شوێنێکی سەلامەت لە ژێر چاودێری هەڵبگیرێت




PM:03:02:21/05/2026