تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر بێسەروشوێنبوونی
هاوسەر و برایەکی کارۆخ سەید ڕزگار، سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان دەردەبڕێت،
کە لە ١٧ی ئەم مانگەوە لە شاری سلێمانی و
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و تۆمەتی "سیخوڕی"یان دراوەتە
پاڵ.
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ لە ڕاگەیەندراوێكدا، نیگەرانە لە فەرامۆشكردنی چارەنوسی دوو هاوڵاتی كە نزیكییان
لەگەڵ سەرۆكی حزبێك هەیە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن
پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتانەی روبەرویان كراوەتە ئاشكرا بێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئێوارەی سێشەممە ١٧ی ئەم مانگە، لە گەرەكی
راپەڕینی شاری سلێمانی، هێزێكی ئەمنی هەڵدەكەوتنە سەر ماڵی سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی
كوردستان، هێزەكە هاوسەرەكەی (بەهار محەمەد) و براكەی (ئەحمەد فەتاح ) دەستگیر دەكەن،
دەیبەن بۆ شوێنێكی نادیار.
كاروخ سەید رزگار بە تۆڕی ١٩ی راگەیاندوە، كاتێك بەم روداوەم
زانی كە مۆبایلەكانیان داخرابو، درواسێ ئاگاداریان كردین كە هێزێكی ئەمنی هاتون دەستگیریان
كردون كیسەیان كردۆتە سەریان بردویانن.
تۆڕی ١٩ بەدواچوونی بۆ كەیسی گیراوەكان كرد، هەرچەند تاكو ئێستا
هیچ لایەنێكی بەرپرس پێمان ناڵێن لەكام زیندانن و لە كام بەشەی هێزە ئەمنییەكانن،
بەڵام تۆمەتی "سیخوڕی"یان خراوتە پاڵ.
كاروخ ئەو زانیارییە بەتەواوەتی رەتدەكاتەوە دەڵێت،
"ژنی ماڵ كە سەرقاڵی بەخێوكردنی سێ مناڵ بێت پەیوەندی كۆمەڵایەتی نەبێت، لە هیچ
دەزگایەكی رەسمی كار نەكات، مەگەر جاسوسی بەسەر مناڵەكانەوە كردبێت".
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ نیگەرانە لە فەرامۆشكردنی چارەنوسی دو هاوڵاتی كە نزیكییان
لەگەڵ سەرۆكی حیزبی كڵپەی نیشتمانی هەیە، داوالە لایەنی پەیوەندیدار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت
و ئەو تۆمەتەتانەی روبەرویان كراوەتە ئاشكرا بێت.