سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیاندراوێکی سەبارەت بە شێوازەکانی "قوربانیکردن"بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "لە کوشتارگەکان ئاژاڵەکانتان بۆ قوربانیکردن ئامادە بکەن".
پێنج شەممە، ٢١ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە "داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و مامۆستایانی ئاینی بەشداریی هەڵمەتێکی هۆشیاریی بکەن و لەسەر ئەم بابەتە هانی خێرخوازان بدەن کە پابەندبن بە رێنماییەکانی شارەوانیی و قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێرنەری سلێمانی، تاوەکو لە كوشتارگەكان ئاژەڵەكانیان بۆ قوربانیكردن ئامادە بکەن".
"پێویستە هاوڵاتییان خاوێنی شۆستە و شەقامەکان رابگرن و سەرپێچی رێنماییەکان نەکەن، چونکە بەو کارە دەبنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و شێواندنی ژینگە و پیسکردنی شۆستە و شەقامەکان، و تیمەکانمان لە بەشی خزمەتگوزاریی و زیادەڕەویی بە هاوکاریی لیژنە هاوبەشەکان رۆژانی جەژن لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی خاوێنی و تەندروستی هاوڵاتییانی خۆشەویست"،سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.
بەپێی راگەیاندراوی ئەنجومەنی دادی سعودیە ڕۆژی چوار شەممە، ٢٨ ئایار ٢٠٢٦، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.