داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان نۆزدە ملیار دیناری تێپەڕاند

ماڵپەڕی "شەفافییەت" بۆ چاودێریی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان، داتای کۆکراوەی دارایی یەک هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوە کە تێیدا داهاتەکان گەیشتوونەتە زیاتر لە ١٦ ملیار دینار.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکە، کۆی داهاتی نانەوتیی ئەو ناوچانە لە ماوەی یەک هەفتەدا، واتە لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦ تاوەکو ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦، بڕی ١٦ ملیار و ٥٦١ ملیۆن و ٣٤٥ هەزار و ٣٤٠ دینار بووە.

شەفافییەت لە ڕوونکردنەوەی زیاتردا دەربارەی جۆری وەرگرتنی ئەو پارەیە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێژەی ٩٩٪ی کۆی داهاتەکە بە شێوەی نەختینە (کاش) وەرگیراوە، لە کاتێکدا تەنیا ١٪ی داهاتەکە لە ڕێگەی چەکی بانکییەوە تۆمار کراوە.



AM:11:09:22/05/2026