مەترسی جێبەجێکردنی لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی هەیە

‌پەخشان عەزیزی- زیندانی سیاسی کورد


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەبارەی ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد، زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.

هەینی، ٢٢ ئایار ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داواکاریی سەرلەنوێ دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕەتکراوەتەوە، بەمەش سزای لەسێدارەدانەکەی نزیکبووەتەوە لە جێبەجێکردن.

پەخشان عەزیزی لە ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە تاران دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانی ئەوین کرا، دادگای ئینقیلابی تاران پەخشان عەزیزی بە تۆمەتبار وەک ئەندام لە پارتە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکان ناساند و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.




PM:02:45:22/05/2026