پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسە دەستگیرکرا کە باوکی خۆی کوشتبوو و براکەشی بریندارکردوە


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "درەنگانی شەوی رابردوو، کاتژمێر ١:٣٠ خولەک  تیمەکانمان لە رووداوێکی کوشتن ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە (بنکەی پۆلیسی کەسنەزان) گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".

هەینی، ٢٢ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە تۆمەتبارێک بەناوی (م. س. م) بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لە باوکی خۆی بەناوی (سەفیر موراد سابیر) کردووە و لە ئەنجامدا باوکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، تەقەی لە برایەکی خۆی بەناوی (میران سەفیر موراد) کردووە و برینداری کردووە، کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و چارەسەری بۆ دەکرێت".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر جەختی لەوەش کردەوە، تیمەکانیان لە "ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانییان تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەن. هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لە بەرامبەری گیراونەتە بە".




PM:03:17:22/05/2026