وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەردەکات


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە گەڕانەوەی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بە بۆنەی پشووەکانی جەژنەوە.

هەینی، ٢٢ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە "بە مەبەستی رەچاوکردنی دۆخی قوتابییان و بە بۆنەی نزیکبوونەوەی پشووەکانی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بڕیار درا مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە قوتابییان بدرێت وئەو کاتەیشی کە لە هەرێمەکە بە سەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت".

وەزارەتەکە ئاماژەی  بەوەکرد،  خوێندکاران دەتوانن لە رێکەوتی (٢١/٥/٢٠٢٦) تاوەکو (٤/٦/٢٠٢٦)، واتە دەتوانن بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.




PM:05:41:22/05/2026