لە سلێمانی یادی شەهید غەزال دەکرێتەوە

‌شەهید غەزال مەولان

بە دروشمی "چلەی غەزال و یادکردنەوەی شەهیدانی نیشتمان" سبەی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی مەرسیمێک بەڕێوەدەچێت.

لە بانگەوازەکەدا هاتووە "بۆ هەموو نیشتمانپەروەرانی سلێمانی رۆژی شەممە، ٢٣ ئایار، کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارە، لەسەر مەزاری شەهید غەزال وەفاداری و بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر هەموو شەهیدانی نیشتمان دووپات دەکەینەوە".

لە کۆتایی بانگەوازەکەدا هاتووە "هەموومان شەممە لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی ئامادە دەبین".

غەزال مەولان، پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە مانگی نیسانی ئەم ساڵ بەهۆی هێرشی درۆنی ئێرانەوە لە کەمپی سورداش برینداربوو و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. 
وێنەی بانگەوازەکە:




PM:06:00:22/05/2026