دوو گەنج لە بەنداوی مهاباد خنکان

‌بەنداوی مهاباد

شەوی رابردوو دووگەنجی خەڵکی شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان "کەوتنە ناو بەنداو" ـی شارەکە و خنکاون.

رووداوەکە کاتژمێر ٨:٠٠ ئێوارەی پێنج شەممە، ٢١ ئایار ٢٠٢٦، ڕوویداوە، سەردار فەداکار، جێگری بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە دوو کەس کەوتوونەتە ناو بەنداوی مهاباد و خنکاون، دەستبەجێ تیمێکیان بۆ شوێنی رووداوەکە ناردووە".

"بە وتەی شایەتحاڵان، یەکێک لەو کەسانە کەوتووەتە نێو بەنداوەکە و ئەوەی دیکەیان بۆ رزگارکردنی خۆی هەڵداوەتە ناو ئاوەکە، بەڵام بەداخەوە هەردوو کەسەکە خنکاون"، جێگری بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد وا دەڵێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو گەنجە ناویان زانکۆ قادرزادە، تەمەن ٣٧ ساڵ و محەمەد کەریمیان، تەمەن ١٨ ساڵان بووە، دوێنێ تەرمی محەممەد کەریمیان لە ئاوەکەدا دۆزرایەوە و ئەمڕۆش تەرمی زانکۆ قادر زادە دۆزراوەتەوە. 




PM:07:41:22/05/2026