پلەکانی گەرمای رۆژانی جەژنی قوربان


پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە کەشوهەوای رۆژانی جەژن گەرمدەبێت.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە نووسینێکدا لەبارەی کەشوهەوای جەژنەوە کە شەوی هەینی بڵاویکردەوە هاتووە" لەرۆژانی ٢٧ی مانگەوە واتا لە جەژنی پیرۆزی قوربانەوە جارێکی دیکە بارستە هەوایەکی گەرم ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زیاتر بەڕزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت".

ئەو پسپۆرە باس لەوەش دەکات لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە هەوای فێنکی دەریای ناوەراست لە سبەی شەمەوە ٢٣ ی ئایار پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٥ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت لەسەنتەری پارێزگاکان بەرزترین پلە بۆ ٣٠ پلە زیاتر بەرزدەبێتەوە و لەناوچەکانی گەرمیان و کەرکوکیش بۆ سەروو ٣٥ پلە.

لە رۆژی دووشەممەدا کەش و هەوا جێگیر و سەقامگیر ئەبێت، بۆ رۆژی دووشەمە ٢٥ ی ئایار بارستە هەوایەکی فێنک جارێکی دیکە ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە و بەڵام ماوەی کاریگەریەکانی کەمخایەن ئەبێت.( ئاراز جەبار وا دەڵێت).

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بەمشێوەیە دەبێت: 

سلێمانی ٣٢ پلە.
هەولێر٣٤ پلە.
دهۆک ٣٢ پلە.
هەڵەبجە ٣٣ پلە.
کەرکوک ٣٦ پلە.
ئیدارەی گەرمیان ٣٨ پلە.
ئیدارەی راپەرین ٣١ پلە.
ئیدارەی سۆران ٢٩ پلە.




PM:10:41:22/05/2026