نێچیرڤان بارزانی و عێراقچی سەبارەت بە ئاسایشی سنورەکان گفتوگۆیان کرد

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوە ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بارودۆخی ناوچەکە و ئاسایشی سنورەکان و روبەڕوبونەوە لەگەڵ "تیرۆریزم" قسەی لەسەر کرا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦ میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و تێیدا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی تەسنیم، لە پەیوەندییەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان، لەوانە "ئاڵوگۆڕە ئابووری و بازرگانییەکان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگییەکان، هەروەها ئاسایشی سنورەکان و روبەڕوبونەوە لەگەڵ تیرۆریزم" تاوتوێ کران.

هەردوولا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و گرنگیی بایەخدانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆیی لە ناوچەکەدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.




AM:08:57:23/05/2026