ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی ئایاری
٢٠٢٦، نەبەز رەفعەت، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی
کوردستان، هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی گۆشتی لە هەرێم ئاشکراکرد.
ناوبراو سەبارەت بە
گرانبوونی نرخی گۆشت، ئاماژەی بەوە کرد، داخستنی هەندێک سنوور و فڕۆکەخانە و کەمبوونەوەی
خەزێنەی ئاژەڵ لە ناوچەکەدا، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ و زیادبوونی خواست لەسەر
گۆشتی بەستووی هاوردە وەک جێگرەوەیەک.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی
هەرێم (بەتایبەت سلێمانی و هەولێر) بەرز بووەو گەیشتە نێوان ٢٢,٠٠٠ بۆ ٢٤,٠٠٠ دینار.
ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆری هاوڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.