ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان راگەیاندراوێكی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە دەستگیر کردنی یەکێک لەو راوچیانەی تۆمەتباربوو بە راوکردنی بەچکە ئاسکێک و دەڵێت "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو راوچی دیکە دەرکراوە".
شەممە، ٢٣ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "شەوی ڕابردوو بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار وە بە سەرپەرشتی (نەقیبی پۆلیس/هاوری جلیل قادر) وە بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو توانرا یەکێک لەو تۆمەتبارانەی کە ڕاوی (١٠) بێچوە ئاسکەکانیان کردوو دەستگیری بکرێت وە فەرمانی گرتن بۆ دوو تۆمەتباری دیکە دەرکرا".
ئاماژە بەوەشکراوە کە "بنکەی پۆلیسی دارستان وژینگەی قۆرەتوو بە سەرپەرشتی لێپرسراوی بنکە دوای چاودێری کردن توانیان دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیر بکەن کە بە ماتۆرسکیل لەو جێگایەی دوێنی کە بێچوە ئاسکەکان ئازادکران دەستگیرکران، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لە ئێستادا ڕاگیراون ".
دوێنێ، ٢٢ ئایار، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتوو رایگەیاند " ١٠ بەچکە ئاسک لە دەستی چەند راوچییەک ئازادکراون، یەکێک لە بەچکەکان لەکاتی فڕێدان قاچی شکاوە تاوەکو چاکدەبێتەوە لای خۆمان دەبێ، ٩ بەچکەکەی دیکەمان بردووەتەوە بۆ ئەو سنوورەی هەڵگیراونەتەوە بۆ ئەوەی دایکیان بچن و بیانبەنەوە".