بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەک شەممە و سبەی دوو شەممە ئاسمان هەور و باران و برووسکە دەبێت و باران بارین چەندان شوێن دەگرێتەوە، پلەکانی گەرماش دابەزین بەخۆەیەوە دەبینێت، واتە کەشوهەوا بە پێچەوانەی رۆژانی رابردووەو سەرلەنوێ فێنک دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە، ئاسمانی هەرێم زۆربەی کاتەکان نیمچە هەورەو، پێشبینی باران بارین و هەورە برووسکەی کەم دەکرێت بۆ سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیای سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ زیادبوونی خێرای با بۆ سەرووی ٢٥ کم لە کاتژمێرێکدا کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە سەر بەشێک لە ناوچە دەشتایەکانی سنووری باشووری پارێزگای هەولێر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە پارێزگای کەرکووک.
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە، هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە بەتایبەت ئەو ناوچانەی ئەگەری بارانی دەبێت.
هەولێر: ٣٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٦ پلەی سیلیزی
سبەی دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لە ئەنجامی بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە .
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ بە ٢-٤پلەی سیلیزی .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: ٢٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٣ پلەی سیلیزی