بارەگای بارزانی راگەیاندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستا، سەڵاحەدین بەهادین بڵاوکردەوە.
یەک شەممە، ٢٤ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم".
ئەم سەردانەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییکیاندایە بۆ دەربازبوونی هەرێمی کوردستان لە چەقبەستوویی سیاسی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێشتر سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە.