یەکەم لێدوانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە چەکە ئەمریکیەکان

‌ مەسرور بارزانی- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان دەڵێت "ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو چەکانە نین کە ئەمریکا باسی دەکات.

یەک شەممە، ٢٤ ئایار ٢٠٢٦، سەبارەت بەوەی بەرپرسانی ئەمریکا باس لە پێدانی چەک دەکەن بە پارتە سیاسیەکانی کوردستان و "بردنی بۆ خۆیان" دەکەن، مەسرور بارزانی رایگەیاند "دەبێت ئەو پرسیارە لە دەسەڵاتی ئەمریکا خۆیان بکرێت، چونکە ئەوان چەکیان رادەست کردوە و دەزانن داویانەتە دەست کێ، ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ئاگاداری ئەوە نین".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتویشی "با ئەو لایەنەی ئەمریکا چەکەکەی رادەستی کردوە با قسەی هەبێت" و ئەوان وەڵام بدەنەوە چیان لیکردوە.

لە دوای ٢٨ شوباتی ٢٠٢٦ و جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە لێدوانێکدا دۆناڵد ترمپ رایگەیاند "ئێمە چەکمان بە کوردەکان دا تا بیبەن بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران، بەڵام هەڵیانگرت بۆ خۆیان.




PM:06:53:24/05/2026