بەرێوەبەرایەتی
تەندروستی ئاژەڵ لە نوسراوێکدا چەندین رێنمایی و رێکاری قوربانیکردن بۆ خۆپاڕێزی لە
نەخۆشی تای خوێن بەربوون بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات هاوڵاتیان جێبەجێی بکەن.
دەقی
نوسراوەکە:
ڕێکار
و ڕێنماییهكانی قوربانیكردن بۆ خۆپاڕێزی لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون
بەمەبەستی
ڕێگریكردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی نەخۆشی بەتایبەتی( نەخۆشی تای خوێن بەربوون)
كەلەئێستادا بڵاوبۆتەوە ، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی
قوربانیكردن بە شێوازێكی تەندروست ،لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان
،جەخت دەكەینەوە لە م ڕێكارە ڤێتێرنەری و ڕێنماییانەی خوارەوە بەمەبەستی جێبەجێ
كردنیان و هەماهەنگی لایەنەپەیوەندارەكان ، پەیڕەوكردنیان لەلایەن هاووڵاتیانەوە وە
بڵاوكردنەوەیان لە دەزگا ڕاگەیاندنەكان:
۱.لەڕۆژانی جەژنی قوربان سەربڕخانەكان كراوە بن بە
ئامادەبوونی ستافی پزیشكی ڤێتێرنەری بهمهبهستی پشكنینی ئاژهڵ و گۆشتی قوربانی.
۲.ناوی سەربڕخانە كراوەكان و خشتەی كاتی كاركردن
لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و یەكە ئیداریەكان ڕابگەیەنرێت بۆئاگاداری هاووڵاتیان.
۳.جەختكردنەوە و توند و تۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی
پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی ئاژەڵ
و پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.
٤. پەیڕەوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی وە پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان
و دەوروبەری سەربڕخانەكان وە ڕشاندنیان بە دەرمانی تایبەت .
٥.پێویستە ئاژەڵ ساغ بێ و هیچ
نیشانەیەكی نەخۆشی نەبێت. نابێت ئەو ئاژەڵەی كە گەنە( قرنە) ی پێوەیە سەرببڕێت.
٦.دهبێت ئاژهڵهكه دهرمانی
چارهسهری پێنهدرا بێت بۆ ماوهی سێ ههفته ، وەهەر ئاژەڵێك دەرمانی چارەسەركردنی
پێدرابێت نابێت ڕاستەوخۆ سەرببڕدرێت بەڵكو پێویستە ماوەی سەربڕین دوای بەكارهێنانی دەرمان بە پێی ڕێنمایی پزیشكی
ڤێتێرنەری بێت.
۷.پێویستە لەسەر كەسی قوربانیكەر ( قەصاب و هاووڵاتی)
:بە گرتنەبەری گشت ڕێكارەكانی خۆپارێزی و پاك وخاوێنی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت
ئامادەكردن بەتایبەتی بەكارهێنانی دەستكێشی لاستیكی و جلی تایبەتی خۆپارێزی ....هتد. هەروەها شوشتن و تەعقیم كردنی دەست و كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان
و دەست دان لە گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵ.
٨.ڕێنمایی هاووڵاتیان بكرێت
:
- بهكارهێنانی كهل و پهلی خۆپارێزی
لهكاتی مامهڵهكردن لهگهڵ گۆشت و پاشماوهی قوربانی.
_ دووركهوتنهوه لە كۆبونەوە
لەدەروبەری ئاژەڵ لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و
پارچەكردنی گۆشت لە پێناو كەمكردنەوەی بەركەوتن و توش بوون بە نەخۆشی
_ گواستنەوەی گۆشت بەساردكەرەوە
یان لەپلەی گەرمی (٢-٦) ئەنجام بدرێت .
_ بەكارهێنانی كیسی (نایلۆن) نوێ و ڕوون و بێ ڕەنگ لەكاتی دابەشكردنی گۆشت.
_ هەڵگرتنی گۆشت بۆماوەی 24 كاتژمێر لەساردكەرەوە، پاشان بەكاربهێنرێت.
_ فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین
لە سەر شەقام و كۆلان وبازارەكان ........هتد.لەبەرئەوە دەبێت گشت پاشماوەكانی
سەربڕین لەكیسی نایلۆنی داخراو بكرێت فڕێ بدرێت لە شوێنی تایبەتی دیاریكراو لەلایەن
سەربرخانەكان و دەزگا فەرمیەكان.
وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
بەرێوەبەرایەتی
گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
بەرێوەبەرایەتی
تەندروستی ئاژەڵ