رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا بە
بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (جوانیتا ئازاد حاجی عبدالرحمان) پەیامێکی پرسەو سەرەخۆشی بڵاودەکاتەوە.
دەقی پرسەنامەکە:
پرسەنامەیەک لە رێکخراوی جاسەنەوە
وەک ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر و
دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی جاسەنە، بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی
خاتوو (جوانیتا ئازاد حاجی عبدالرحمان) هاوسەری هاوڕێمان کاک (ئەحمەد موفتی )مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز
و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین.
خاتوونە جوانیتا مرۆڤێکی میهرەبان
و ژینگە دۆست بوو، کۆچی دوایی ئەو هەموومانی خەمبار کرد. لە خودای گەورە داواکارین
گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سێبووری و ئارامی بە ئێوە و هەموو
لایەک ببەخشێت.
رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیرورا
و میدیا