وەزارەتی دارایی و
ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات ئەمڕۆ داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار
خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
بە پێی راگەیەنراوێکی
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦ لەسەر بڕیاری
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕی ( ٥٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) پەنجا ملیار دینار
وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی
دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.