وەزارەتی دارایی عێراق
موچەی مانگی ئایار (٥)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی
ئایاری ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، وەزارەتەکەیان، تەمویلی
موچەی مانگی ئایار (٥)ـی فەرمانبەران خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی
و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی
دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ،
بڕی ٥٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئایار بە شێوەی کاش خرایە
سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی
عێراق.
دوێنێ یەکشەممە، ٢٤ی
ئایاری فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق،
واژووی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.