بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا نرخی مریشکی زیندوو لە فرۆشتگاکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە بۆ هەر کیلۆیەک هەزار دینار بەرز بوەتەوە.
دوو شەممە، ٢٥ ئایار ٢٠٢٦، لە ئەمڕۆدا لە پارێزگای هەولێر کیلۆیەک مریشک بە ٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە و لە سلێمانیش بە ٣ هەزار و ٤٥٠ دینارە، لە کاتێکدا ٢٠ ڕۆژ بەر لە ئێستا کیلۆیەک مریشک بە ٢ هەزار و ٤٥٠ دینار دەفرۆشرا.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە ١٠٥ ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان بەخێودەکرێن، کە بەرهەمەکەیان نزیکەی ٢٥٠ هەزار تۆن گۆشتە، لە ئێستاشدا بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان و زیادبوونی خواست لەسەر مریشک نرخەکەی بەرزبۆتەوە.