دوای ئەوەی هەڵبژاردنی "ئەنجوومەنی گەل" دوێنی، ٢٤ ئایار لە سوریا بەڕێوەچوو، ٢١ پارت و رێکخراوی رۆژئاوای کورستان راگەیاندراوێکیان بە زمانی کوردی و عەرەبی لەبەردەم بینای بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خوێندەوە.
دوو شەممە، ٢٥ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئێمە لە نزیکەوە بە دواداچوونمان بۆ پێشهاتەکان کردووە سەبارەت بە تەواوکردنی دامەزراندنی ئەنجوومەنی گەلی سووریا (پەرلەمان)، کە لە ڕێگەی دامەراندنی ئەندامان و میکانیزمی تەرخانکردنی کورسی و ڕێژە بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا بەدیهات، پێشتریش بە ڕوونی هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاندبوو کە بەشداری ئەم پرۆسەیە ناکەین؛ ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕمان بەوەی کە ئەو میکانیزمانەی بەکارهێنراون ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی کورد نین و پێکهاتەکانی ناوچەکە نیشان نادات و بنەمای پرۆسەیەکی سیاسی دیموکراسی ڕاستەقینە پێک ناهێنن، لە وەڵامی ئەو ئەنجامە ڕاگەیەندراوانە و میکانیزمی دامەزراندنی کە ڕوویدا، ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەم کەسانە تەنها نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن".
"لە هەمان کاتدا ئەمە درێژەپێدەری پڕۆژەکانی گۆڕانی دیمۆگرافییە، لە ڕێگەی دانانی کەسانی "عەرەبی خەمەر” لە لیژنەی هەڵبژاردن و هەروەها دانانی وەک نوێنەری هەرێمی سەرێکانی، بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک و مۆدێرن لەسەر بنەمای هاوبەشییەکی ڕاستەقینە و دانپێدانانی یەکتر لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا، ناتوانرێت لە ڕێگەی سیاسەتی دوورخستنەوە و دامەزراندن لە سەرەوە قبوڵ بکرێت؛ بەڵکو لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی، نیشتمانی و گشتی مومکینە، کە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە و ئیرادەی ئازاد بۆ هەموو سوورییەکان گەرەنتی بکات"، لە راگەیاندراوەکەدا واهاتووە.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە"ئێمە، ئەو لایەن و هێزانەی کە واژۆمان لەسەر ڕاگەیاندراوەکە کردووە، جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتمانیی ڕاستەقینەی سووریا، کە نوێنەری ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بەشداری تێدا بکەن، بۆ ئەوەی نەخشە ڕێگایەک بۆ ئەم قۆناغە ئامادە بکرێت و ئامادەکاری بکرێت بۆ هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف کە گوزارشت لە داواکارییەکانی سووریا بکات".
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"ئێمە لە نزیکەوە بە دواداچوونمان بۆ پێشهاتەکان کردووە سەبارەت بە تەواوکردنی دامەزراندنی ئەنجوومەنی گەلی سووریا (پەرلەمان)، کە لە ڕێگەی دامەراندنی ئەندامان و میکانیزمی تەرخانکردنی کورسی و ڕێژە بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا بەدیهات، پێشتریش بە ڕوونی هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاندبوو کە بەشداری ئەم پرۆسەیە ناکەین؛ ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕمان بەوەی کە ئەو میکانیزمانەی بەکارهێنراون ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی کورد نین و پێکهاتەکانی ناوچەکە نیشان نادات و بنەمای پرۆسەیەکی سیاسی دیموکراسی ڕاستەقینە پێک ناهێنن، لە وەڵامی ئەو ئەنجامە ڕاگەیەندراوانە و میکانیزمی دامەزراندنی کە ڕوویدا، ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەم کەسانە تەنها نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن.
گەلی سووریا لە پێناو دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک و نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو ناسنامە نەتەوەیی، ئەتنیکی، ئایینی و باوەڕییەکان قوربانییان داوە، جگە لەوەش گەلی کوردمان بە دەستی سیاسەتی وەدەرنانی و نکۆڵیکردنەوە زۆر زەرەرمەند بووە و لە شۆڕشی سووریا و لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەخشینی گرانترین قوربانیدا دودڵ نییە، بەڵام ئەوەی ڕوویدا جارێکی دیکە ڕێبازی دورخستنەوە و پەراوێزخستنی ئاشکرا کرد، کە ئەمە لە ڕێگەی دانانی چەند تاکێکەوە بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو ڕوویدا، ئەمەش دژی بنەڕەتیترین بنەماکانی دیموکراسی، دادپەروەری و هاوبەشییەکی نیشتمانیی ڕاستەقینەیە.
دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم سیاسەتە، هۆشیاری حکومەتی ناوەندی و ڕێبازەکانی خەریکە ئەم کلاسیکانە نوێ دەکەنەوە، هەروەها بەردەوامبوونی کارکردن بە یاسا و ڕێنمایی بەپەلە دەسەلمێنێت، بەڵام بە ئامڕاز و میکانیزمی نوێ کە هەوڵدەدات ڕەنگێکی ڕاستەقینە بە پڕۆسەی سیاسی ببەخشێت، نەک لە ڕێگەی سندوقی دەنگدان و ڕێبازەکانی کە کەرامەت و شەرعیەتی خەڵکیان نییە.
لە هەمان کاتدا ئەمە درێژەپێدەری پڕۆژەکانی گۆڕانی دیمۆگرافییە، لە ڕێگەی دانانی کەسانی "عەرەبی خەمەر” لە لیژنەی هەڵبژاردن و هەروەها دانانی وەک نوێنەری هەرێمی سەرێکانی، بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک و مۆدێرن لەسەر بنەمای هاوبەشییەکی ڕاستەقینە و دانپێدانانی یەکتر لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا، ناتوانرێت لە ڕێگەی سیاسەتی دوورخستنەوە و دامەزراندن لە سەرەوە قبوڵ بکرێت؛ بەڵکو لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی، نیشتمانی و گشتی مومکینە، کە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە و ئیرادەی ئازاد بۆ هەموو سوورییەکان گەرەنتی بکات.
ئێمە، ئەو لایەن و هێزانەی کە واژۆمان لەسەر ڕاگەیاندراوەکە کردووە، جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتمانیی ڕاستەقینەی سووریا، کە نوێنەری ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بەشداری تێدا بکەن، بۆ ئەوەی نەخشە ڕێگایەک بۆ ئەم قۆناغە ئامادە بکرێت و ئامادەکاری بکرێت بۆ هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف کە گوزارشت لە داواکارییەکانی سووریا بکات.
هەروەها دامەزراندنی لیژنەی داڕشتنی دەستوور، کە لە هەلومەرجی ئێستادا لە سەرووی ئەولەویەتە نیشتمانییەکانەوەیە، هەموو ئەمانە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک و فرەیی و لامەرکەزییە".