لە کاتی کارکردن لە تەنکەرێکدا تەقینەوە رویدا و بە هۆیەوە کەسێک بەسەختی برینداربوو بەر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لە دەستدا.
دوو شەممە، ٢٥ ئایار ٢٠٢٦، رووداوەکە لە قەزای کەلاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی ڕویداوە، سەبارەت بە روداوەکە، عەقید سۆران محەممەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "تانکەرەکە لەکاتی لەحیمکردندا تەقیوەتەوە، رووداوەکە تاوانکاری نییە، پیشەوەرەکە خۆی کاری تێدا کردووە بۆیە کەس دەستگیر نەکراوە، بەڵام وتە لە شۆفێری تانکەرەکە وەکو شایەتحاڵ وەرگیراوە".
ئەو هاوڵاتیە ناوی (س. ق)ە و لەدایکبووی ١٩٨٣ یە و دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانی قەزای کەلارە.