ئەدیب خالیدیان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) ڕایگەیاند'' بارەگاکانی "سوپای میللیی کوردستان" لە ناوچەی "چەمشار" کە دەکەوێتە نزیک کەمپی دارەشەکران، بەر دوو هێرشی درۆنی و مووشەکێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوتوون.''
سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی ئەو هێرشە بەپەلەیە، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی (پاک) ئاشکرای کرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٩ پێشمەرگەی هێزەکانیان بریندار بوون، کە لەو ژمارەیەش برینی چوار پێشمەرگەیان سەختە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان
ئەم هێرشانەی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ٨ی نیسانی ڕابردووەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، بەڵام تاران هێشتا بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی کەمپ و بارەگاکانی ئەو حیزبانە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا