رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەواڵێکیان سەبارەت بە گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بڵاوکردوەتەوە.
هەواڵەکە دوو شەممە، ٢٥ ئایار ٢٠٢٦ بڵاوبوەتەوە و تیایدا هاتووە"چەند رۆژ بەر لە ئێستا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری جاسووسانی سەردەشت تەقەیان لە قازی کاوانی کردوە، قازی بەهۆی سەختی برینەکەی گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی شاری مهاباد، بەڵام شەوی یەک شەمە گیانی لەدەستدا".
قازی کاوانی خەڵکی گوندی دۆڵەتووی سەر بە شاری سەردەشتە.
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ساڵی رابردوو ٢٦ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ٣١ کۆڵبەریش بریندارکراون.