بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
سێ شەممە، ٢٦ ئایار ٢٠٢٦، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت" و سبەی، یەکەم رۆژی جەژن " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور وە لە هەندێ ناوچە نیمچە هەوردەبێت".
کەشی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ، سێ شەممە ٢٦/ ٥/ ٢٠٢٦ بەم شێوەیەیە:
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
خێرای با /لەسەرخۆ دەبێت (٥-١٥) کم/لە کاتژمێرێکدا .
مەودای بینین / لەنێوان (٩-١٠) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە (١-٢) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی
کەشی پێشبینیکراو بۆ سبەی، چوار شەممە ٢٧/ ٥/ ٢٠٢٦ ، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەم شێوەیەیە:
خێرای با /لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (١٠-٢٠) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت
مەودای بینین / لەنێوان (٨-١٠) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێتەوە بە (١-٢) پلە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٣٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٩ پلەی سیلیزی