وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، موقەدەم کیفاح حەسەن لە لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا باس لەوە دەکات لە ڕۆژانی جەژندا یارییە ئاگرینەکان و تەقەمەنییەکان قەدەغەکراون و دەڵێت "هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات رووبەرووی دادگا دەکرێتەوە.
سێ شەممە، ٢٦ ئایار ٢٠٢٦، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "لە شەوانی جەژن و رۆژانی جەژندا، هەموو جۆرە تەقەمەنییەک و یارییە ئاگرینەکان بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو کاتێکدا قەدەخەیە. هەر کەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات، رێکای یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە".
"تیمەکانمان بەردەوام دەبن لە گەڕان و چاودێریکردن، ئەگەر کەسێک ببینن تەقەمەنی پێیە، بەدواداچوونی بۆ دەکەن تاوەکو ئەو دووکانە دەدۆزنەوە کە تەقەمەنییەکەی لێ کڕیوە، هەروەها تەقەکردن بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە"، موقەدەم کیفاح حەسەن وا دەڵێت.
بە وتەی وتەبێژی پۆلیس هۆکاری قەدەغەکردنەکە لە پێناو سەلامەتی منداڵان و هاوڵاتیاندایە.