سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیکرد لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵوم عەبدی و لە هەولێر کۆبوونەوە.
سێ شەممە، ٢٦ ئایار ٢٠٢٦، کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی بۆ گفتوگۆکردن بوو سەبارەت تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆزینەوەی ڕێگای گونجاو بۆ پاراستنی سەقامگیری.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبونەوەکەدا "سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە وردی ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و سووریایان تاوتوێ کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئاگربەست و جەختیان لەوە کردەوە کە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە پێویستییەکی سەرەکییە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی زیاتری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی".
دواین دیداری ئەم دوو بەرپرسەی کورد لە ٢٢ ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بووە لە هەولێر.