بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند"ئەم بەیانییە چوار شەممە و لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نزیک چوار ڕیانی قەرەداغ روویدا".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بەپێی کەشف و هێڵکارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی و بەداخەوە لەم رووداوەدا زیانی گیانی و ماددی تیادابووە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، " لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و لایەنی هاتووچۆ بە ئەرکی خۆی هەستاوە و کەشف و هێڵکاری بۆ رووداوەکە کردووە و کەیسەکەی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە".
" داواکارین لە شۆفێران پابەندبن بە خێراییە دیاریکراوەکان و سەرجەم ڕێنماییەکانی هاتووچۆ".( هاتوچۆی سلێمانی ئەم داوایەی هەیە).