پۆلیس بە دوای ئەو هاوڵاتیەدا دەگەڕێت کە شوختی کردوەتە چەندین ئۆتۆمبێل

‌هەولێر

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، مقەدەم کیفاح حەسەن، لە لیدوانێکی رۆژانامەوانیدا زانیاری سەبارەت بەو هەواڵاتییە ئاشکرا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ شوختی کردوەتە چەندین ئۆتۆمبێل. 

چوار شەممە، ٢٧ ئایار ٢٠٢٦، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند " پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەو کەسە کردووەتەوە و بەدوایدا دەگەڕێین، دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە".

بەیانیی ئەمڕۆ  (یەکەم رۆژی جەژنی قوربان)، دیمەنی هاوڵاتییەک بڵاوکرایەوە لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێر، بە تەنێکی رەق چەندین ئۆتۆمبێلی خەڵکی گەڕەکەکە دەڕووشێنێت. 

هاوڵاتییەکە بە خێرایی بە گەڕەکەکاندا دەڕوات و هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێی وەستێنرابێ، لە لایتی پشتەوە بۆ لایتی پێشەوە دەیکیڕێنێت و شوختیان تێدەکات، 




PM:08:16:27/05/2026