گەنجێک لە دەریاچەی دووکان خنکا

‌ئەرشیف، دەریاچەی دووکان

پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ گەشتیارێکی عەرەب لە زێی دووکاندا خنکاوە.

چوار شەممە، ٢٧ ئایار ٢٠٢٦، پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان رایگەیاند "ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژندا، گەشتیارێکی بە نەتەوە عەرەب لە زێی دوکان خنکا، گەشتیارەکە خەڵکی شاری بەغدایە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ـە".

بەپێی زانیارییەکانتا ئێستا تەرمی ئەو گەشتیارە نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی ژێرئاوی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی فریاکەوتن سەرقاڵی گەڕان و دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.




PM:08:28:27/05/2026