لە یەکەم رۆژی جەژندا ئێران سێ هاوڵاتی کورد لە سێدارە دەدات

‌وێنەی ئەو سێ هاوڵاتیەی لە سێدارە دراون

بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەیانی ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی رژێمی ئێراندا لە سێدارە دراون.

چوار شەممە، ٢٧ ئایار ٢٠٢٦، بە گوێرەی زانیارییەکان دوو زیندانی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و عەلی شەهبازی لە زیندانی  دیزلئابادی کرماشان، هەروەها  عەبدولقادر ڕەسوڵی لە زیندانی مەهاباد لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارە دران.

پێش لەسێدارەدانی ئو هاوڵاتیانە رێگریان لێکراوە  کە چاویان بە خانەوادەکانیان بکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، تەنها لە ١٢ مانگی ڕابردوودا لانیکەم دوو هەزار و ٤٨٨ کەس لەوانە ٦٣ ژن و دوو منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەسێدارە دراون، کە سزای ١٣ کەسیان لەبەر چاوی گشتیدا جێبەجێ کراوە.




PM:08:58:27/05/2026