لە گوندێکی پشدەر ٢١٤ سەر ئاژەڵ کران بە قوربانی

‌دابەشكردنی گۆشت لە گوندەکە


لە گوندی زوورکانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر، کە ٤١٢ ماڵە  ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژندا ٢١٤ سەر ئاژەڵ کراون بە قوربانی.

چوار شەممە، ٢٧ ئایار ٢٠٢٦، لەو ٢١٤ سەر ئاژەڵ، ١٣٥ مەڕ، ٥٧ بزن، ٢٢ گا و مانگا بوون، کە لە ئەمڕۆدا سەربڕدراون، کە کۆی گۆشتەکەیان ٤ تۆن و ٦٢٠ کیلۆ گۆشت بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراون. 

بەپێی زانیارییەکان لە گوندەکەدا بۆ هەر ئەندامی خێزانێک ٢ کیلۆ گۆشت دانراوە و هەندێک ماڵ ٢١ کیلۆگرام گۆشتی بەرکەوتووە.




PM:11:22:27/05/2026