بە پێی پێشبینی شارەزایەکی
کەشناسی ئەمڕۆ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین هەیەو هۆشداری
لە شەپۆلێکی خۆڵ بارینیش دەدات.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ هەینی لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە،
هەولێر، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران دەبارێت،
هاوکات لەگەڵ بارانەکەشدا بایەکی بەهێز چالاک دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە شەوی هەینییەوە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارینی
مامناوەند ڕوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەرییەکەی تاوەکو
بەیانی شەممە بەردەوام دەبێت
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو
راگەیاند.
بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ
هەینی ٢٩ی ئایار ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە ناوچە سنووریەکان ئەگەری
بارینی کەمێک نمە باران هەیە، هەروەها ئەمڕۆ شەپۆڵێکی تۆزوخۆڵ ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات
سەرەتا کاریگەری شەپۆڵەکە لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات
پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری خۆڵبارینەکە زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم
دەگرێتەوە.
پێشبینی دەکرێت لە شەودا کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای
سلێمانی و کەرکوک و هەولێر و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان هەندێک ناوچەی تر زۆر زیاد بکات .
پلەکانی گەرما / بە نزیکی
( ٤ تـــــا ٦ )پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێن .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٣٠ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەی
سیلیزی
سلێمانی: ٣١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٦ پلەی سیلیزی
بە پێی پێشبینییەکە سبەینێ
شەممە ٣٠ ئایار ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە پاشان
کەمێک کاریگەری خۆڵبارینەکە لاواز دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەکان ئەگەری بارینی
نمە باران هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک
نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٣٠ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی
سیلیزی
سلێمانی: ٣١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٥ پلەی سیلیزی