بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانی لە نوسراوێکدا سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوا داواکارییەک ئاراستەی شۆفێران
دەکات.
لە نوسراوەکەدا هاتووە
"پاڵپشت بە زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی - بەشی
پێشبینی لە ڕۆژانی هەینی، شەممە، یەکشەممە و دووشەممە گۆڕانکاری و ناجێگیرییەک لە
دۆخی کەش و هەوادا دروست دەبێت، شەپۆلەکە
سەرتاسەرییە و سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە وە
ئەو کاریگەرییە خۆی لە نمەباران، لەهەندێک شوێن لێزمەباران و هەروەها خۆڵبارین
دروست دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات".
هاتوچۆ داوا لە شۆفێران
دەکات "ئەم گۆڕانکارییانە لە دۆخی کەش و هەوا کاریگەری دەبێت بە ڕەوش و سیستەمی
هاتووچۆ و شێوازی شۆفێرێکردن، پێویستە بە ئاگا بن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە و
نزیکی ئەو ناوچانە نەبنەوە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو و لافاویان هەیە وەک سەرچاوەی
ڕووبارەکان و چەمەکان و هەرشوێنێکی دیکە کە گومانی مەترسی لێدەکرێت، هەروەها پێویستە
ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بکەن بەتایبەت (پاراستنی ماوەی سەلامەتی، کەمکردنەوەی
خێرایی، سەرقاڵ نەبوون و بەکارنەهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا ...)".