داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی کەمتر لە ٣٠٠ ملیۆن دینار بووە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی ٢٣ی ئایار تا ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦، بڕی٢٧٣ ملیۆن و ٢٦٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بووە بەمەش دابەزینێکی چاوەڕواننەکراوی بە رێژەی ٩٨٪ تۆمار کرد.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٢٦٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بووە و ١٠٠٪ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە.




PM:01:01:29/05/2026